بەمەبەستی ئاسانکاری لەم دەستورەدا، ، (ماڵی کورد لەشاری تۆرۆنتۆ و دەوروبەری) کورتکراوەتەوە بۆ ماڵی کورد.
کورد : ئەو تاکانەن کە دابەش بوونە بەسەر ووڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا ، وە جیاوازی کەلتوری و زمان و نەژادییان هەیە لەگەڵ ئەو نەتەوانەی تر کە لەم ووڵاتاندا دەژین.
کوردستانی: هەر تاکێک کە لە چوارچێوەی سنوری کوردستاندا بژیت، کەسێکی کوردستانییە. کەسی کوردستانی ئەکرێت وەک نەژاد کورد نەبێت، بەڵکو سەر بەنەتەوەیەکی تر بێت، (ئاشوری ، تورکمان، عەرەب، تورک ، فارس و ئەرمەنی و هتد)
بەپێی یاسا: مەبەست لەو بڕیارانەیە کە لەم دەستورەدا بەپێی ڕێکەوتن و دەنگدان جێکەوتە بوون و ئەندامانی ماڵی کورد پابەندن پێیەوە بۆ ڕاپەڕاندن و ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانی ماڵی کورد.
کۆنگرە: کوبونەوەی گشتی ماڵی کوردە کە لەلایەن ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنەوە ڕێکدەخرێت بە پشت بەستن بە یاساو بڕگەکانی ناو ئەم دەستورە بەڕێوە دەچێت.
بڕگەی یاسای: بریتیە لەو بەشە یاسایەی کە بە هاوکاریکردن لە گەڵ هەرێمی ئۆنتاریۆدا کاری پێدەکرێت.
ناوی ئەم ڕێکخراوەیە بەم شێوەیە (ماڵی کورد لەشاری تۆرنتۆ و دەوروبەری)
ناونیشانی ئۆفیسی تۆمارکراوی ماڵی کورد بەم شێوەیە :
(2760 Victoria Park Ave, Unit 205, M2J 4A8, North York (
هەموو تاکێکی کوردستانی کە تەمەنی لە سەری ١٦ ساڵەوەیە مافی ئەوەی هەیە کە ببێتە ئەندامی ماڵی کورد.
هەر ئەندامێکی ماڵی کورد پێویستە ئابوونەی مانگانە بدات، وە دەستەی بەڕێوەبردن پشنیاری بڕێکی دیاریکراو دەکات بۆ ئابوونە تاکو لە کۆنگرەدا پەسەند بکرێت.
ا- ماڵی کورد دەستەیەکی بەڕێوبردنی هەیە کەبریتین لە:
١-سەرۆک
٢-جێگری سەرۆک
٣-سکرتێر
٤- بەرپرسی دارای
٥- شەش ئەندامی بەڕێوبردن
ب- ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن دەبێت هەلبژێردرێن و دەستنیشان بکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە
١- سەرۆک و جێگری سەرۆک و بەرپرسی دارای و سکرتێر لە گۆنگرەی ساڵانەی ماڵی کورددا هەڵئەبژێردرێن لەلایەن
ئەندامانەوە بەلەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
لەبەر بەرژەوەندی ماڵی کورد و بەردەوام بوونی چالاکییەکانی، بۆ دوو کۆنگرە پێنج لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن لە دەستەی بەڕێوەبردندا ئەمێننەوە بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی دەستەی بەرێوەبردنی تازە.
٢- پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبردن دەبێت بەتاڵ نەبن ، وە هەرکاتێک کە ئەندامێک وازدەهێنێت، دەبێت لە ناوەڕاستی دەورەی کارەکانی دەستەی بەڕێوبردندا جێگەی بەو ئەندامانە پربکرێتەوە کە لە کۆنگرەدا ڕێژەی دەنگەکانیان لە دوای ڕێژەی دەنگەکانی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنەوە بوون.
٣- لانی کەم دەبێت ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردن ژن بێت.
٤- گرنگی بدرێت بە پێکهاتەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن کە پێک هاتوو بن لەهەرچوار بەشەکەی کوردستان، وەلانی کەم دەبێت ئەندامێک لە هەر یەکێک لە بەشەکانی کوردستان دەستنیشان بکرێت وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی ئەو دەنگانەی کە بەدەستی هێناوە، وە ئەگەر ڕکابەری نەبوو لەهەمان بەشی کوردستان.
c- دەستەی تازە هەڵبژێرداو بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیەکانی ماڵی کورد، دەبێت دوای کۆتای هاتنی کۆنگرە دەست بەکار و چالاکییەکانی بکات.
ا- کۆنگرە جێگەی کۆکردنەوەی تەواوی ئەندامانی ماڵی کوردە، کە پێش کۆنگرە بە شەش مانگ لە پەیوەندیەکی
توندوتۆڵدا بوونە لەگەڵ ماڵی کورد، بە لەبەرچاوگرتنی بڕیاری تایبەت بۆئەندامانی شەرەف.
2- کۆنگرە باڵاترین شوێنە بە گەڵاڵە کردنی یاسا و بڕیارە سەرەکییەکانی